کوردپرێس:
مانگی ته‌مووزی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق دا و بڕیاری دا ئاواره‌کان له شوێنی ئاواره‌بوونیان ده‌نگ نه‌ده‌ن و له‌وباره‌وه سه‌عید جردۆ به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی لقی شنگالی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "یاساکه هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره‌یه و زیان به ته‌واوی شنگالییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت چونکه تا ئێستا 85%ی خه‌ڵکی شنگال ئاواره‌ی هه‌رێمی کوردستانن و له که‌مپه‌کاندان و ناتوانن له شوێنی خۆیان ده‌نگ بده‌ن."
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌و یاسایه بێت دیسان سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا ڕوو ده‌داته‌وه و ئه‌مه‌ش پلانێکی ده‌ره‌کیی له پشته."
به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی لقی شنگالی پارتی زیادی کرد: "هه‌ر زیان به ده‌نگده‌رانی که‌مپه‌کان نا، بگره زیان به ده‌نگی شنگالییه‌کانی نێو شنگالیش ده‌گه‌یه‌نێت چونکه ئه‌وان له‌ژێر فشارێکی گه‌وره‌دان."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment