پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ هه‌رێمی کوردستان شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا ڕووی دا که‌ کوژرانی سێ هێزی تورکیای لێکه‌وته‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی هه‌ینی 20ی ئه‌یلوولی 2019 له‌ گردی شه‌هید ساریا له‌ ناوچه‌ی خواکورک پێکدادان له‌ نێوان هێزه‌کانی په‌که‌که‌ و سه‌ربازانی سوپای تورکیا ڕووی دا که‌ له‌و شه‌ڕه‌دا سێ سه‌ربازی تورکیا کوژران که‌ یه‌کێکیان فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ بووه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هێزه‌کانی په‌که‌که‌ بنکه‌یان له‌ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌ و سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌ دوو ساڵ پێش ئێستاوه‌ چۆته‌ قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تری خاکی هه‌رێم و زنجیره‌ ئۆپه‌راسیۆنگه‌لێکی دژی په‌که‌که‌ له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجام داوه‌ و ڕۆژانه‌ پێکدادانێکی زۆر له‌ نێوان هێزه‌کانی تورکیا و په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕوو ده‌دات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژ نیوز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86466

Your Comment

You are replying to: .
captcha