بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا بەمەبەستی جێبەجێ کردنی قۆناغی سێهەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لە خاکی هەرێمی کوردستان دژ بە چەکدارانی پەکەکە هێزی زیاتر ڕەوانەی باکووری عێراق دەکات.
ئاژانسی ئەحوال بڵاوی کردەوە ڕۆژی ڕابردوو بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کونفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە هێزی نوێی تورکیا کە لە کۆماندۆکانی ئەو وڵاتە پێکهیاتوون ڕەوانەی باکووری کوردستانی عێراق دەکرێن.
ئامانجی ئۆپەراسیۆنی چەنگ ڕووبەڕوو بوونەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانە کە لە باکووری عێراق جێگیر بوونەوە و ئەم ئۆپەراسیۆنە لە 23ی ئایارەوە دەستی پێکردووە.
تامر زنجر بەرپرسەکەی وەزارەتی بەرگریی تروکیا بە هەواڵنێرانی وتووە: تا ئێستا لەم ئۆپەراسیۆنەدا 111 چەکداری پەکەکە لە چالاکی خراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment