کوردپرێس:
له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک ده‌زگای میدیایی، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گوتی: "له‌باره‌ی كوردستانه‌وه،من كه‌س به سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا ناسه‌پێنم كه ئه‌وه‌م خۆش بوێت یان نه‌یاری كه‌سێكی دیكه بم. هه‌مووان گه‌لی عێراقن و هه‌مووانیش مافیان هه‌یه له‌م وڵاته‌دا. ئێمه‌ش ڕوومان كرده ده‌ستوور و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووره‌وه ڕێكخست. پێداگری له‌وه ده‌كه‌ین ته‌واوی ده‌ستوور به ده‌قه‌كانی و نێوهڕۆكهكانییهوه ده‌ستی پێبگرین و جێبه‌جێیان بكه‌ین نه‌ک چه‌ند مادده‌یێک و بڕگهیێكی دیاریكراو جێبه‌جێ بكه‌ین و ئه‌وانی دیكه‌ش وازی لێ بهێنین به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێت ده‌ستوور به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانییه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ین. هه‌روه‌ها یاسا هه‌یه. یاسای بودجه. ئه‌مه‌ش به شێوهیێی گشتیی له به‌رچاو ده‌گیرێت. ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن ده‌بێ پێشێلكارییێكی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌ستوور و یاساكانمان پێ بڵێن".
ناوبراو زیادی کرد: بودجه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق به گوێره‌ی ده‌ستور و به یه‌كسانی دابه‌ش ده‌كرێت له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له یاسای بودجه‌دا هاتووه كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌كرد، هێنده‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت و حكوومه‌تی عیراقیش وای كردووه بۆیه مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بودجه و نه‌وته‌وه به ده‌ستووری وه‌سف كرد.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌باره‌ت به که‌رکووک گوتی: "له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئیداره‌دانی پارێزگاكه‌وه ده‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment