چاره‌نووسی په‌نابه‌رانی کوردی عێراق له‌ فه‌ڕه‌نسا نادیاره‌

به‌شی جیهان- پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا زیاتر له‌ 800 په‌نابه‌ری کوردی عێراقی له‌ ناوچه‌یێکی ده‌وروبه‌ری شاری "دۆن کیرک"ی فه‌ڕه‌نسا ده‌رکردووه‌ و ئه‌و کاره‌شیان به‌پێی حوکمێکی دادگه‌ له‌باره‌ی زه‌رووره‌تی ده‌رکردنی په‌نابه‌ران له‌‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجام داوه‌.

کوردپرێس:

زیاتر له‌ 800 ئاواره‌ی بیانی که‌ زۆربه‌یان هاووڵاتییانی کوردی عێراقن، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی شاری "دۆن کیرک"ی فه‌ڕه‌نساوه‌ له‌ شوێنێکی ڕاهێنان ده‌رکران. مانگی دیسێمبێری ڕابردوو شاره‌وانی ناوچه‌ی گراند سینسی ئه‌و شاره‌ ڕێگه‌ی دابوو ئه‌و که‌سانه‌ که له‌لایه‌ن‌ پۆلیسه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌که‌ ده‌رکرابوون بچنه‌ ئه‌و شوێنه‌ ڕاهێنانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌کانیان له‌ سه‌رمای زستاندا پارێزراو بن.

به‌و شێوه‌یه‌ که‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی پێکرد که‌ ژماره‌یێکی زۆر له‌ په‌نابه‌رانی بیانی له‌وان کورده‌ گه‌نجه‌کانی عێراق له‌ ناو شوێنه‌که‌ خێوه‌تیان به‌رپا کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌رفه‌تێکی گونجاودا به‌ره‌و به‌ریتانیا بچن به‌ڵام شاره‌وانی مۆڵه‌تی دادگه‌ی بۆ داخستنی ئه‌و که‌مپه‌ کاتییه‌ وه‌رگرت. ئه‌م حوکمه‌ش به‌ بۆنه‌ی سکاڵای دانیشتوانی فه‌ڕه‌نسیی ئه‌و گه‌ڕه‌که ده‌رکراوه‌‌ به‌ بۆنه‌ی ئاماده‌بوونی قاچاخچییانی مرۆڤ، پێکدادانی توندئاژۆیانه‌ و که‌ڵه‌که‌بوونی زبڵ له‌و شوێنه‌دا.

کاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی به‌ پاسێک بۆ شوێنێکی دیکه‌ گواستۆته‌وه‌. پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ساڵی ڕابردووش په‌نابه‌رانی بیانی له‌وان کورده‌کانی عێراقی له‌ که‌مپێکی دیکه‌ له‌و شاره‌ ده‌رکردبوو. به‌ وته‌ی پۆلیس، 811 که‌س له‌وان 506 په‌نابه‌ری گه‌نج له‌ که‌مپی کاتی و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ده‌رکراون.

هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا زیاتر ده‌نووسێت: له‌ ساڵانی ڕابردوودا ناوچه‌ی گراند سینسی فه‌ڕه‌نسا بۆته‌ شوێنێک بۆ نیشته‌جێ‌بوونی په‌نابه‌رانی کوردی عێراق و ئه‌وان ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی چوون به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ گونجاو ده‌زانن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86433

Your Comment

You are replying to: .
captcha