فه‌رهاد پیرباڵ به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كرا

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌ر و مامۆستای زانکۆ دوای دوو مانگ له ‌ده‌ستگیركردنی به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.

کوردپرێس:

دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگ له‌ زیندانی ڕاگیراوانی هه‌ولێر، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 18-9-2019 د. فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ تا ڕۆژی دادگایی كردنه‌كه‌ی به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕه‌سوڵ حسێن ڕه‌سوڵ كه‌ بریكارنامه‌ی كه‌فاله‌تی بۆ فه‌رهاد پیرباڵ كردووه‌ له ‌لێدوانێكدا به‌ ڕادیۆ نه‌وای وت: "ئێمه‌ له‌سه‌ر ڕێكاره‌ یاساییه‌ به‌ركاره‌كانی كوردستان ڕێوشوێنی یاساییمان گرته‌به‌ر بۆ ئازادكردنی د. فه‌رهاد پیرباڵ له‌ زیندانی ڕاگیراوان تا ئه‌و كاته‌ی دادگایی ده‌كرێت".

ناوبراو وتیشی: "فه‌رهاد پیرباڵ به‌ تۆمه‌تی سووتاندنی کتێبخانه‌ی ماڵی وه‌فایی له‌ هه‌ولێر و له‌سه‌ر سكاڵای ناوه‌ندی ماڵی وه‌فایی ده‌ستگیركرابوو هه‌ر بۆیه‌ له‌ زیندان ڕاگیرابوو. دوای ئه‌وه‌ی زۆر هه‌وڵمان دا كه‌ ماڵی وه‌فایی ده‌ست له‌ داواكه‌یان بكێشنه‌وه‌ به‌ڵام نه‌یانكرد بۆیه‌ به‌ ڕێكاره‌كانی دیكه‌ی یاسا ئه‌و كاره‌مان كرد و ئێستاش د.فه‌رهاد پیرباڵ له‌ زیندان هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌".

ڕه‌سووڵ حسێن ڕه‌سووڵ باسی له‌وه‌ش كرد که‌ فه‌رهاد پیرباڵ به ‌كه‌فاله‌تی 10 ملیۆن دیناری ئازاد كراوه‌ و ڕۆژی 1-10-2019 له ‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌ ده‌بێت بۆ دادگایی كردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86430

Your Comment

You are replying to: .
captcha