به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌مه‌ل کارا مه‌لا ئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا له به‌رنامه‌ی که‌ناڵی هابر تورک‌دا باسی له ده‌رکردنی حوکمی ئازادکردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان له زیندان کرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بڕیاره عه‌داله‌ت له تورکیا جێبه‌جێ بکرێت ده‌بێ ده‌میرتاش له زیندان ئازاد بکرێت. ئازادکردنی ده‌میرتاش له‌پێناو جێبه‌جێکردنی عه‌داله‌ت ههنگاوێکی دروست ده‌بێت. ئه‌وه‌ی که ئه‌م حوکمه دروسته یان نا ده‌زگای داد بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات نه‌ک من چوونکه من ناوه‌ندی بڕیاردانی داد نیم.
ناوبراو له‌باره‌ی جانان کفتانچی ئۆغڵۆ سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له ئه‌سته‌نبۆڵ و ده‌رکردنی حوکمی زیندان بۆ ناوبراو زیادی کرد: من خۆم دژ به‌و لێدوانانه بووم که کفتانچی ئۆغڵۆ له ڕابردوودا ڕایده‌گه‌یاند و کاردانهوهشم به‌و لێدوانانه پیشان دابوو به‌ڵام ناکرێ حوکم بۆ په‌یامێک ده‌ربکرێت که 7 ساڵ پێش ئێستا بڵاو بۆته‌وه. کفتانچی ئۆغڵۆ له چاو ڕابردووه‌وه زۆر مه‌نتیقی و گونجاو ڕه‌فتار ده‌کات.
سه‌رۆکی پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا جه‌ختی کرده‌وه: له تورکیا مه‌سه‌له‌ی عه‌داله‌ت هه‌یه. ڕێکخراوه‌کان ناتوانن ئه‌م مه‌سه‌له چاره‌سه‌ر بکه‌ن به‌ڵکوو ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. دوورنواڕ و بایه‌خه بنهمایییهکانی ئێمه ڕوون و ئاشکرایه؛ ئێمه دژ به هه‌ر جۆره به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی دارایین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment