براکه‌ی ئۆجه‌لان له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای دیسپلین به‌ سه‌ر زیندانییانی ئیمرالی هاته‌ ده‌نگ

به‌شی تورکیا- برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ له‌ لێدوانێکدا تیشکی خسته‌ سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی چاوپێکه‌وتنی سێ مانگه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی و گوتی: قه‌ده‌غه‌کردنی چاوپێکه‌وتنی سێ مانگه‌ی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی دیسیپلین نییه‌ به‌ڵکوو گۆشه‌گیرییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێهمه‌ت ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سزای 3 مانگ دیسپلین به‌ سه‌ر زیندانییانی دوورگه‌ی ئیمرالی ڕای‌گه‌یاند: قه‌ده‌غه‌کردنی چاوپێکه‌وتنی سێ مانگه‌ی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی دیسیپلین نییه‌ به‌ڵکوو گۆشه‌گیرییه‌. ئێمه‌ وه‌ک خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ ساڵی 2015 به‌دواوه‌ ته‌نها 4 جار توانیومانه‌ مافی دیموکراتی و یاساییی خۆمان بۆ چاوپێکه‌وتنی ئۆجه‌لان له‌ زیندان به‌کار بهێنین.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: من داوای ماف و عه‌داله‌ت له‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌که‌م. له‌ ساڵی 2015‌وه‌ ته‌نها هه‌ر 2 هه‌فته‌ جارێک مافی بینینی ئۆجه‌لان به‌ ئێمه‌ دراوه‌. له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا ئێمه‌ ته‌نها 4 جار توانیومانه‌ چاومان به‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بکه‌وێت. مادام سزای دیسپلین به‌ سه‌ر ئۆجه‌لان سه‌پێندراوه‌ ئایا به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ چییه‌؟ ئێمه‌ هۆکاری ده‌رکردنی حوکمێکی وا نازانین. ئایا مافی 5 ساڵی ئێمه‌ بۆ کوێ چوو؟ ده‌بێ ده‌وڵه‌ت مافه‌کانی ئێمه‌ بپارێزێت و جێبه‌جێیان بکات. ئه‌مه‌ مافێکی تایبه‌ت نییه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ ئێمه‌ی دابێت. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هاووڵاتیی ئه‌م وڵاته‌ین ده‌بێت مافی دیموکراتی و یاساییی 5 ساڵی ڕابردوو به‌ ئێمه‌ بده‌ن.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=78454

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86405

Your Comment

You are replying to: .
captcha