کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی ئەورووپا لەبارەی شارەوانە کوردە دەرکراوەکانی تورکیا

بەشی تورکیا- لە سەر داوای لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارە کۆبوونەوەیێکی بەپەلەی جڤاتی گشتیی پەرلەمان لەبارەی کەیسی شارەوانە کوردەکانی تورکیا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ژمارەیێک لە لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمانی ئەورووپا داوایان کردبوو جڤاتی گشتیی پەرلەمان کۆبوونەوەیێکی بەپەلە بەڕێوە بەرێت و تاوتوێی کەیسی ئەو شارەوانە کوردانە بکات کە دەسەڵاتی تورکیا بە نایاسایی لەکار لای داون و قەیومی لە جێگاکانیان داناوە.

داواکارییەکەی ئەو لایەنە سیاسییانەی پەرلەمانی ئەورووپا پەسەند کراوە و بەو پێیەش بڕیارە کۆبوونەوەیێکی نائاسایی و بەپەلەی پەرلەمانی ئەوروپا لەبارەی ئەو کەیسەوە بەڕێوە بچێت.

بڕیاری کۆبوونەوە نائاسایییەکەی پەرلەمانی ئەورووپا بە پشتگیریی چوار لایەنی ئوپوزسیۆنی پەرلەمان ڕۆژی پێنجشەمە لە شاری ستراتبوورگ دەرکراوە و لایەنەکان ڕای خۆیانیان لەبارەی لەکارلادانی سێ شارەوانی دیاربەکر و وان و ماردین دەربڕی.

بەگوێرەی زانیارییەکان لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی ئەنجومەنی ئەورووپا و لیژنەی ئەورووپاش بەشداری دەکەن و نوێنەرانی پەرلەمانی 28 وڵاتی ئەورووپییش ڕای خۆیان لەبارەی دواپێشهاتەکان و مەسەلەی مافی مرۆڤ لە تورکیا دەردەبڕن.

News Code 86397

Your Comment

You are replying to: .
captcha