کوردپرێس: ڕەسوڵ ڕەئوف، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کورستان بە ڕۆژنیوزی وتووە: هەر لەسەرەتاوە ئێمە بەشدار نەبووین لە کۆبوونەوەی حزبە کوردستانییەکان بۆ دروست کردنی یەک لیستی، بۆیە ئێمە وەک حزب بە لیستێکی سەربەخۆ بەشدار دەبین لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک.
ڕەسوڵ ڕەئوف وتیشی:"تا ئێستا حزبە کوردستانییەکان هیچ هەنگاوێکیان بۆ یەک لیستی نەناوە تەنها لە ڕاگەیاندن ئاشکرایان کردووە کە بە یەک لیست بەشدار دەبن لە هەڵبژاردنەکان، لە ڕابردووشدا هەمان کاریان کرد و دەیان وت یەک لیست دەبین، بەڵام لە کۆتایی هەمووی بە لیستی تایبەت بەشداری دەکرد، بۆیە ئێمە لە ئێستاوە ناکەوینە وەها هەڵەیەکەوە لیستی خۆمان دەبێت".
بەرپرسی مەڵبەندی سۆسیالیست لە کەرکووک، ئەوەشی وت:"حزبە کورستانییەکان تاوەکو ئێستا وەک یەک لیست ناویان لە کۆمسیۆن تۆمار نەکردووە، بەڵکوو تەنها لە ڕووی میدیاوە کار دەکەن".
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە هەڵبژاردنەکانی ٣٠ی مانگی ٩ی ساڵی ڕابردوودا لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی پارتی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان و حزبی ڕەنجدەرانی کوردستان توانیان پێکەوە بە ١٥٤٣٤ دەنگ کورسییێکی پەرلەمانی هەرێم لە کۆی ١١١ کورسی بەدەست بهێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment