کوردپرێس:
ئاژانسەکانی هەواڵ جارێکیتر سەرنجیان چوەوە بۆ دوورگەی مانوس، بەهرۆز بوچانی نووسەر و ڕۆژنامەوانی کۆچبەری کورد، کە ساڵانێکە لە دورگەی مانوس ژیان بەسەردەبات و لەسەر ڕەوشی پەنابەرانی ئەو دورگەیە دەنووسێت و بۆتە دەنگێ ئەوێ، لە لایەن زانکۆی بیرکەبەکی شاری لەندەنی بەریتانیاوە بڕوانامەی پرۆفیسۆری میوانی پێبەخشرا کە تەنها دەتوانێت لەڕێگەی ڤیدیۆوە بەشداری وانە وتنەوە ببێت لەو زانکۆیەدا.
ئەوە زانراوە کە ئەو پلە زانستییەی پێ بەخشراوە لەپای ئەو هەوڵ و چالاکییەکانێتی لە بواری ئەدەب و فەرهەنگ دا.
بەهرۆز بوچانی لە ساڵی ڕابردووشدا گەورە خەڵاتی ئەدەبی ئوستورالیای بەناوی ڤیکتۆر پێبەخشرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەو دورگەیەدایە نەیتوانیوە ئامادەی ڕێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتەکەی بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment