یه‌ک ده‌یه‌ ژیانی کوردی عێراق له‌ ده‌لاقه‌ی کامێرای وێنه‌گرێکی فه‌ڕه‌نسییه‌وه‌

به‌شی جیهان- سباستییه‌ن مییه‌ر وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی ژیانی کوردی عێراق له‌ ساڵی 2008 تا 2017ی خستۆته‌ به‌ر دیدی بینه‌ران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سباستییه‌ن مییه‌ر وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی له‌ کتێبێکدا له‌ژێر ناوی "له‌ ژێر هه‌ر مه‌ترێکی ئاسمان"دا ژیانی کوردی عێراق، خه‌م و خۆشی، شه‌ڕ و ئاشتی، ئاواره‌یی و ئارامی و خۆشه‌ویستی ئه‌وان به‌ یه‌کتری پیشان داوه‌. ناوبراو وێنه‌ی ژیانی کوردی عێراق له‌ ساڵانی 2008 تا 2017ی خستۆته‌ به‌ر دید و له‌م ڕێبازه‌شدا کامه‌ران وێنه‌گری کورد یارمه‌تی به‌ ناوبراو داوه‌. کامه‌ران که‌ وێنه‌گری شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ داعش بوو سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ جه‌رگه‌ی شه‌ڕدا ون بوو و هه‌رگیز زانیارییێک له‌باره‌ی ناوبراوه‌وه‌‌ نه‌دۆزرایه‌وه‌.

سباستییه‌ن مییه‌ر خه‌ڵاتی وێنه‌ی جه‌نگ له‌ پۆلیتزری له‌ ناو کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه‌ و وێنه‌کانیش له‌ ماڵپه‌ڕی شه‌خسیی ناوبراو وه‌رگیراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86366

Your Comment

You are replying to: .
captcha