کوردپرێس:
ڕۆژی 7ی ئه‌یلوولی 2019 شاندێکی پارتی دیموکراتی گه‌لان گرینگ‌ترین پارتی کوردیی تورکیا به سه‌رکردایه‌تیی سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی ئه‌و حیزبه و چه‌ندین به‌رپرس و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌ردانێکیان بۆ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دا و له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی و سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان کۆ بوونه‌وه. شانده‌که‌ی هه‌ده‌په دواتر چاویان به به‌رپرسانی کورد و سه‌رکرده‌ی حیزبه کوردییه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی که‌وت. هاوکات له‌گه‌ڵ چاوپێکه‌وتنی به‌رپرسانی کوردی تورکیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کوردی عێراق هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان له چیای قه‌ندیلی باکووری هه‌رێمی کوردستان چڕتر بوویه‌وه.
ماڵپه‌ڕی شرۆڤه‌ییی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریکا له زاری به‌رپرسانی کورده‌وه ڕای‌گه‌یاندووه که به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کان باسێکی جیدی له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی کوردی عێراق به‌تایبه‌ت حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له مه‌سه‌له‌ی بووژانه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی نێوان تورکیا و په‌که‌که نه‌کراوه.
دیاربه‌کر ئیمام تاشجیر نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان و ئه‌ندامێکی شاندی هه‌ده‌په که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد ته‌ئکیدی کرده‌وه که گرینگ‌ترین ئامانجی سه‌فه‌ری به‌رپرسانی هه‌ده‌په بۆ ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره کوردییه‌که‌ی عێراق هه‌وڵێک بوو بۆ دروست‌کردنی یه‌کڕیزیی نێو ماڵیی کورد.
ناوبراو گوتیشی: به‌رپرسانی هه‌ده‌په بۆ بووژانه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیی نێوان تورکیا و کورد داوای یارمه‌تییان له کورده‌کانی عێراق نه‌کردووه و هیچ ئاگاییێکیان له هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌ستوه‌ردان له جێگیربوونی پڕۆسه‌ی ئاشتی نییه.
به‌رپرسه‌که‌ی هه‌ده‌په به ئه‌لمۆنیتۆری گوت: ئه‌ردۆغان ڕوونی کردۆته‌وه که به هیچ له‌ونێک هه‌نگاوێک بۆ بووژانه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی هه‌ڵناگرێت.
به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌نگاوهه‌ڵێنانی کورد بۆ بووژانه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی به نێوبژیڤانیی هه‌رێمیان ڕه‌ت کرده‌وه. ئه‌وان ته‌نها ئاماژه‌یان به‌م خاڵه کردووه که هه‌ده‌په پێشوازیی له ڕێچاری ئاشتییانه بۆ مه‌سه‌له‌ی کورده‌کانی تورکیا ده‌کات و هه‌رێمی کوردستان و بارزانییه‌کان (مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان) ده‌توانن ده‌وری کارایان له‌مباره‌وه ببێت.
ئه‌لمۆنیتۆر له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که سه‌زایی ته‌مه‌لی له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کورد مه‌سه‌له‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگی تورکیا دژی په‌که‌که‌ی له خاکی هه‌ریمی کوردستان خستۆته‌ڕوو. تاشجیر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی پشتڕاست کرده‌وه به‌ڵام هه‌روا که ئه‌لمۆنیتۆریش ئاماژه‌ی پێکردووه هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌وه ڕوون و ئاشکرایه. هه‌ولێر ده‌ڵێت هۆکاری هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان هه‌بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که‌یه له‌و ناوچه‌یه و په‌که‌که‌ش نابێت خاکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کردنه‌ئامانجی تورکیا به‌کار بهێنێت.
ئه‌لمۆنیتۆر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که به‌رپرسانی کوردی عێراق له ڕێگای دیپلۆماسییانه‌وه به‌رپرسانی پارتی دیموکراتی گه‌لانیان له هه‌ڵوێستی خۆیان ئاگادار کردۆته‌وه.
ماڵپه‌ڕه ئه‌مریکییه‌که باس له‌وه ده‌کات که پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رکردایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی ده‌ورێکی به‌رچاوی بینیوه له ڕێخۆشکردن بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی و جێگیربوونی ئاشتیی نێوان کورد و ئه‌نقه‌ره که ساڵی 2015 وه‌ستێندرا و ته‌ئکید ده‌کاته‌وه: له حاڵێکدا که چاوه‌ڕوان ده‌کرا مه‌سه‌له‌ی بووژانه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیی نێوان په‌که‌که و تورکیا ته‌وه‌رێکی دیداری به‌رپرسانی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کوردی عێراق بێت به‌ڵام هیچ ده‌نگوباسێک له‌وباره‌وه نه‌بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment