بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بهیاننامهیێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئه‌و هەواڵانەی ره‌ت كرده‌وه، كه گوایه خاكی عێراق به‌كارهاتبێت بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆک وه‌زیران ئاشكراشی كردوه، لیژنه‌یێک له لایه‌نه عێراقییه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنراوه بۆ به‌دواداچوونی زانیاری و پێشهاته‌كانی ئه‌و بابه‌ته.
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه، حكوومه‌تی عێراق نیگه‌رانه له هه‌ڵكشان و په‌نابردن بۆ چاره‌سه‌ره سه‌ربازییه‌كان، كه ده‌بنه‌هۆی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، داواش له لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه كراوه هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر یه‌كتری رابگرن.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment