به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیار بوو ڕۆژی 12ی ئه‌یلوولی 2019 پڕۆفیسۆر تۆماس شمیدینگر توێژه‌ری کاروباری کورد له نه‌مسا سه‌ردانی ئه‌مریکا بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و کۆڕه بکات که به بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی ئه‌مدواییه‌ی ساز کرابوو. به‌م حاڵه‌شه‌وه پاسه‌وانانی فڕۆکه‌خانه ڕێگرییان له داخڵ‌بوونی ناوبراو بۆ فڕۆکه کردووه که ده‌یویست به‌ره‌و مینه‌سوتای ئه‌مریکا بچێت.
پڕۆفیسۆر شمیدینگر زانای به‌رجه‌سته‌ی بواری سیاسی و مرۆڤناسی له زانکۆی ڤییه‌ن توێژه‌رێکی باڵای کاروباری توێژینه‌وه‌ی کوردییه که له نه‌مسا کار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی بواری هاوپه‌یوه‌ند به کوردولۆژی یان کوردناسی ده‌کات. له‌مدواییه‌دا ناوبراو بانگهێشتی ئه‌مریکا کرابوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له کۆڕێکدا بکات که به بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی ئه‌مدواییه‌ی له‌ژێر ناوی "شه‌ڕ بۆ کوێستانی کورده‌کان" له زانکۆ و قوتابخانه‌کانی ئه‌مریکا ساز کراوه. ئه‌م کتێبه له‌باره‌ی پاکتاوکردنی کورد له شاری عه‌فرینی باکووری ڕۆژئاوای سووریایه که تورکیا ئه‌و شاره‌ی له ساڵی 2018 و به بیانووی کۆنتڕۆڵ‌کردنی هێزی کوردی سووریا داگیر کرد.
به‌ڵام پڕۆفیسۆر شمیدینگر پێی وایه که ڤیزاکه‌ی ناوبراو واده‌ی مابوو و پێده‌چێت ئه‌مریکا له‌سه‌ر داوای تورکیا ڕێگری له سه‌ردان‌کردنی ناوبراو بۆ ئه‌و وڵاته کردبێت که ئه‌و کاره‌ش نایاساییه.
ناوبراو ڕای‌گه‌یاندووه: پاسه‌وانانی فڕۆکه‌خانه‌ی ئامستردامی هۆڵه‌ندا پرسیارگه‌لێکی زۆریان لێم کردووه له‌باره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان و سه‌ردانه‌کانم بۆ ئێران، عێراق و تورکیا. من له ئێستادا ڤیزه‌ی 10 ساڵه‌م بۆ سه‌فه‌رکردن به‌ره‌و ئه‌مریکا هه‌یه.
کارین دۆیچ کارلکار به‌ڕێوه‌به‌ری ئازادیی ڕاده‌ربڕین له ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئه‌مریکا داوای له وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریکا کردووه زووبه‌زوو هۆکاری ڕێگرتن له سه‌فه‌ری ئه‌و توێژه‌ره کورده بۆ ناو خاکی ئه‌مریکا ڕوون بکاته‌وه.
ناوبراو هیوای خواستووه که ڕێگرتن له سه‌ردانه‌که‌ی پڕۆفیسۆر شمیدینگر به بۆنه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌و بابه‌ته نه‌بووبێت چوونکه ئه‌م بابه‌ته پێشێل‌کردنی ئاشکرای ئازادیی ڕاده‌ربرینه.
سه‌رچاوه: ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئه‌مریکا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment