ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانده‌یێكی نوێ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌ عێراق و سووریا ده‌ستنیشان ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، دامه‌زراندنی جه‌نه‌راڵ رۆبێرت وایت، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی 3ی زریپۆش وه‌ک فه‌رمانده‌ی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به‌ داعش له‌ عێراق و سووریای راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وایت له‌ شوێنی جه‌نه‌راڵ پوڵ لاكامێرا، فه‌رمانده‌ی هێزی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی دژ به‌ داعش دیاری كرا، كه‌ له‌ ساڵی 2018ـه‌وه‌ پوڵ ئه‌و پۆسته‌ سه‌ربازییه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كینیس ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری به‌غدا سه‌رپه‌رشتی رێوڕه‌سمی ئه‌و رۆڵ راده‌ستكردنه‌ی كرد، رایگه‌یاند گۆڕینی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی هێزه‌كانیان ناكات، به‌ڵكوو هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتنه‌ بۆ هێزه‌كانیان.

ماكێنزی سوپاسی لاكامێرای كرد و گوتیشی: "تیمه‌كه‌ی لاكامێرا له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا پێشكه‌وتنی زۆری له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی جه‌نگدا له‌ دژی داعش له‌ عێراق و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا كردووه‌".

سەرچاوە: سۆمریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86326

Your Comment

You are replying to: .
captcha