کوردپرێس:
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز پەسەندكردنی ناردنی ئەو 150 سەربازە پەیوەستە بە سەركەوتنی یەكەم قۆناغی ئەو چالاكییانەی لەگەڵ توركیا ئەنجام دەدرێن.
رۆژنامە ئەمریكییەكە بڵاویشی كردۆتەوە، كە رەوانە كردنی ئەو سەربازانە دوای ئەوە بووە كە بەرپرسانی هێزەكانی سووریای دیموكرات رایانگەیاندبوو، بەپێی پێویست پشتیوانیی سەربازی نەكراون و داوایان كرد ئەمریكا سەرباز ڕەوانەی ناوچەكە بكات.
سەرباری كۆتایی هاتنی شەڕی داعش ئەمریكا بەردەوامە لە ناردنی هاوكاری سەربازی بۆ شەڕڤانانی هەسەدە و لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە سەدان بارهەڵگر چەك و پێداویستیی سەربازیی ڕەوانەی باكووری رۆژئاوای سووریا كردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment