سه‌رده‌می شه‌ڕ قاره‌مانێتیتان نواند ئه‌مڕۆکه‌ش بینوێنن

به‌شی ئێران- ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش به‌ بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ی فه‌رمی سه‌ردانی ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی کرماشانی کردووه‌ و چه‌ند خوله‌ک پێش ئێستاش له‌ ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی لێقۆماوی سه‌رپێڵ زه‌هاودا چه‌ند وته‌یێکیان پێشکه‌ش کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ده‌مه‌وبه‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ سه‌ر کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ لێقۆماوه‌کان له‌ بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان و دیدار له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی لێقۆماو گه‌یشتنه‌ کرماشان.

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش سه‌ره‌تا شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو و ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌لێدراویان به‌ سه‌ر کرده‌وه‌ و پاشان له‌ نێو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی سه‌رپێڵ زه‌هاو ئاماده‌ بوون و چه‌ند خوله‌کێک له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌ داخداره‌دا قسه‌یان کرد.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی وتیان: من هاوخه‌می یه‌ک به‌ یه‌کی دڵه‌کانتانم. ئێوه‌ له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی سه‌پاودا بوێری و خۆڕاگری و مه‌ردانه‌گیتان نواند ئه‌مڕۆکه‌ش بینوێنن.

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش ئاشکرایان کرد: ئه‌مه‌ داخ و که‌سه‌رێکی گه‌وره‌یه‌ که‌ هاووڵاتییانی ئێمه‌ نزیک به‌ 500 که‌س له‌ عه‌زیزانی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌ به‌ڵام سه‌رنج بده‌ن چۆن خه‌ڵکی ئێران هه‌مووی تێ خرۆشاوه‌ و خۆیان به‌ مه‌دیوونی کرماشان ده‌زانن و هه‌ر که‌س لای خۆیه‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی توانای خۆی یارمه‌تیی ناردووه‌.

هه‌واڵ و وێنه‌ی زیاتر له‌م سه‌ردانه‌ی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی نوێ ده‌کرێته‌وه‌...

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8630

Your Comment

You are replying to: .
captcha