بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار، كە یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی یەكێتی نیشتمانی راشی گەیاند: قۆناغەكە پێویستی بە ستراتیژێكی سەراپا نوێ هەیە، ئەمەش بە بێ زانینی هەڵەكانمان مەحاڵە.
قسەكانی بەرپرسەكەی یەكێتی لە میانی نووسنێک بووە كە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوی كردووەتەوە و دەشڵێت: ئەگەر دوای دانووستان بەپێی دەستوور، سوودی نەبوو، ئەوكاتە بیر لە بەرەنگاری میللی هەمەلایەنە بكرێتەوە.
هەروەها ئەوەی راگەیاندووە کە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر، باسی گفتوگۆ گەرمە و هەرێم نەرم باسی دەكات و بەغداش رەق وەڵام دەداتەوە ئاشكراشی كردووە لە كابینەی مالیكییەوە هەرێم دانووستاندنی بێباكانە كردوە.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment