عادل عه‌بدولمه‌هدی: نابێت ڕووداوه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا دووباره‌ ببێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌که‌ی که‌ربه‌لا هاته‌ده‌نگ که‌ کوژران و برینداربوونی ماته‌مگێڕانی مه‌زاری ئیمام حسێنی لێکه‌وته‌وه‌ و گوتی: له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ڕووداوه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ین و به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ڕاسپاردووه‌ چی پێویسته‌ بیكه‌ن بۆ ڕێگرتن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلوولی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی زیاره‌تكارانی شیعه‌ و كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه‌ كرد كه‌ دوێنێ له‌ ئه‌نجامی دروست بوونی فشار و پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ریان گیانیان له‌ده‌ستدا.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕاشی‌گه‌یاند که‌ هه‌موو لایه‌نه‌ به‌رپرس و په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردووه‌ به‌ ده‌م پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ یادی عاشووراوه‌ بچن و ڕێگر بن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ و گیان و ژیانی زیاره‌تكارانی شیعه‌ و حوسێنییه‌كان بپارێزن.

دواتر نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ی ناو ماته‌مگێڕانی مه‌زاری ئیمام حسێن گه‌یشتۆته‌ شاری كه‌ربه‌لا.

عادل عه‌بدولمه‌هدی دوای گه‌یشتنی بۆ شاری كه‌ربه‌لا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی حسێنیه‌ی كردووه‌ و بریندارانی پاڵه‌په‌ستۆكه‌ی ناو مه‌زاری ئیمام حسێنی له‌و شاره‌ به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلوولی 2019 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌ ئه‌نجامی دروست بوونی پاڵه‌په‌ستۆ و فشاری زۆر له‌ ناو ڕیزی زیاره‌تكارانی كه‌ربه‌لا 31 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ 100ی دیكه‌ش بریندار بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86265

Your Comment

You are replying to: .
captcha