ڕه‌وتی نیشته‌جێ کردنی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوان له‌ گونده‌کان ده‌ست پێده‌کات

به‌شی ئێران- سه‌رله‌شکه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران شانازی به‌ خزمه‌تگوزاریی هاووڵاتییان ده‌کات و ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و به‌رنامانه‌ی داڕێژراون ڕه‌وتی نیشته‌جێ کردنی کاتیی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوان له‌ گونده‌کاندا ده‌ست پێده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌شکه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری بۆ جاری دووهه‌م سه‌ردانی ناوچه‌ی کرماشانی کردووه‌ و ڕه‌وتی خزمه‌تگوزاری و یارمه‌تی گه‌یاندنی به‌سیج و سوپا بۆ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوان چاودێری ده‌کات.

سه‌رله‌شکه‌ر جه‌عفه‌ری له‌ دانیشتنێکی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ و به‌رپرسانی سوپای پاسداران تیشکی خسته‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی ته‌رکیز کردن له‌سه‌ر یه‌که‌مایه‌تییه‌کان و وتی: به‌ لێبڕانی هاووڵاتییان و تێکڕای داموده‌زگای جێبه‌جێکار قه‌یرانمان تێپه‌ڕاندووه‌ و ئێستاکه‌ به‌نیازین پێداویستیی سه‌ره‌تایی وه‌کوو خواردن و پۆشه‌ن و خێوه‌ت و تێکڕای پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ لێقۆماوان دابین بکه‌ین.

ناوبراو زیادی کرد: ڕه‌وتی نیشته‌جێ کردن له‌ گونده‌کاندا به‌ گوێره‌ی ڕێککه‌وتنی سوپا و ئه‌رته‌ش سپێردراوه‌ به‌ قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا و هیوادارین به‌ هاوکاریی ڕێکخراوی خانووبه‌ره‌ی کۆماری ئیسلامی پڕۆسه‌ی چێکردن و ئاماده‌ کردن و جێگیر کردنی کانێکسه‌کان به‌ زووترین کات جێبه‌جێ بکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8625

Your Comment

You are replying to: .
captcha