کوردپرێس: دەزگای دژە تیرۆر لە بەیاننامەیێكدا بڵاوی كردوەتەوە، بەپێی زانیاریی هەواڵگری ورد و لە بەردەوامی پرۆسەی راوەدوونانی پاشماوەكانی داعش، هێزەكانی دژە تیرۆر دابەزینێكی ئاسمانییان بەهاوكاریی فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام داوە.
لە بەیاننامەکەدا روونیش كراوەتەوە، پرۆسەكە لە ناوچەی مەتیبیجە لە بیابانی پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجام دراوە و تێیدا 15 چەكداری داعش كوژراون و 9 چەكداری دیكەش دەستگیر كراون.
بەپێی بەیاننامەكە، هەر لەو پرۆسەیەدا لەرێگەی فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە چەندین مۆڵگەی پاشماوەكانی داعش و چەندین تونێل و ناوچەی راهێنانی چەكدارەكان وێران كراون.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment