کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چەند تەوەرێک تاوتوێ‌کران وەک، پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، هه‌ڵسه‌نگاندنى كاروبارى حیزبى و رێكخراوه‌یى و به‌ستنى چواره‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى.
سەبارەت بە وادەی بەستنی كۆنگره کە لەم رۆژانەدا قسە و باسی زۆری لەسەرە، مەکتەب سیاسی یەکێتی جه‌ختی کردەوە: "ئاماده‌كاریی پێویست له‌ماوه‌ی دیاریكراودا ته‌واوبكرێت، له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیش، كه رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو لە سلێمانی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی بەڕێوه ده‌چێت، ئه‌و پێشنیاز و رێوشوێنانه‌ى بۆ به‌ستنى كۆنگرهیێكى سه‌ركه‌وتوو له‌ئارادان، به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنیان تاوتوێ بکرێن.
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ كاروبارى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان کرا کە یەکێتی تێیدا بەشدارە. مەکتەب سیاسی یەکێتی داوای جێبه‌جێ كردنى ته‌واوى ناوەڕۆكى رێكکه‌وتنى سیاسى نێوان یه‌كێتى و پارتى و كارنامه‌ى حكوومه‌ت دەکات.
مه‌كته‌بی سیاسى یەکێتی، به‌پێویستى ده‌زانێت، بۆ ئه‌م قۆناخه هه‌ستیاره لیستێكى هاوبه‌شى كوردستانى، به‌به‌شدارى لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عیراق پێكبهێنرێت، به‌تایبه‌تى له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، كه بڕیاره له 1ى نیسانى ساڵى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment