به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 4ی ئه‌یلوولی 2019 کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکوه‌زیران به‌ڕێوه چوو و تێیدا چه‌ندین پرس تاوتوێ کراون.
له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند بابه‌تێکی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تی دارایی کران وه‌ک ڕێگرتن له خۆدزینه‌وه له باج و ڕێکخستنه‌وه‌ی کاری ژمێریاری یاسایی و مه‌سروور بارزانی باسی له‌وه کرد که له‌مه‌وبه‌دوا داهات و خه‌رجیی وه‌زاره‌تخانه‌کانی هه‌رێم له‌ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی داراییدا ده‌بێت له‌وان تێچووکانی ئێستا و پێدانی مووچه و خه‌رجییه‌کانی دیکه.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌زیرانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاپۆرتێکی به‌رفراوانیان له‌باره‌ی کێشه و گرفت و پێداویستییه‌کانی وه‌رزی خوێندنی 2019-2020 پێشکه‌ش کرد که له درێژه‌دا مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که گرنگیدان و پێشخستنی بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له کاره له پێشینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه و پێویسته کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت که ئاستی قوتابخانه و زانکۆکانی که‌رتی گشتی به‌رز بکرێته‌وه به شێوه‌یێک که جیاوازی ئاستی نێوان قوتابخانه و زانکۆ حکومی و تایبه‌ته‌کان که‌م بکرێته‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا لیژنه‌یێک له وه‌زیرانی په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، دارایی و پلاندانان پێکبهێنرێت بۆ ده‌ستنیشان کردنی پێداویستییه گرنگه‌کانی وه‌رزی ئێستای خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین کات دابین بکرێن.
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌سروور بارزانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانی ڕاسپاردووه که پێش هاتنی وه‌رزی زستان نه‌وتی سپی به سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بکرێت و سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه‌کان ده‌ست پێبکرێت و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یێکیش دابنرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی که‌موکورتی ڕێگه‌وبانه‌کان پێش ده‌ست پێکردنی بارانبارین.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment