کوردپرێس:
ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی سووریا (په‌یه‌ده) له كۆبوونه‌وه‌یێكدا له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی ناچه‌ی گرێ سپی له باكووری سووریا ڕای‌گه‌یاند: ''شه‌ڕڤانان پێنج كیلۆمه‌تر له ناوچه سنورییه‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كه ده‌گرنه ئه‌ستۆ و یه‌ک سه‌ربازی توركیاش نایه‌ته ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی كه ئه‌نقه‌ره و واشنتن رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه''.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌كانیشیدا وتی "ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیادا ئه‌نجام دراوه په‌یوه‌ندی به بنیادنانی ناوچه‌ی ئارامه‌وه نییه به‌ڵكوو ته‌نها پرۆتۆكۆلێكه به ئامانجی پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كان".
ئه‌و وتانه‌ی موسلیم له كاتێكدایه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕایان‌گه‌یاند که سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام له نێوان توركیا و سوریا ڕێككه‌وتنێكیان ئه‌نجام داوه و له ئێستاشدا كار و چالاكییه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ده‌ست پێكردووه و چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات سات له دوای سات به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌كه‌ن له ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و به‌ئامانجگرتنی شه‌ڕڤانان و هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له ئه‌گه‌ری بنیادنه‌نانی ناوچه‌ی ئارام.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment