داواکاریی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ڕاده‌ستی عه‌بدولمه‌هدی کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ داواکاریی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکیان واژۆ و ڕاده‌ستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیان کردووه‌.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلوولی 2019 نه‌جات حسێن ئه‌ندامی تورکمانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌ باکووری عێراق ڕه‌خنه‌ی له‌ دۆخی ئه‌منی و سیاسیی ئێستای ئه‌و پارێزگا جێناکۆکه‌ گرت و به‌ هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی گوت: چوونکه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی که‌رکووک له‌ ده‌ستی پێکهاته‌یێک قۆرخ کراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ دۆخی ئه‌منی و سیاسیی پارێزگاکه‌ سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت.

ناوبراو گوتیشی: له‌ ئێستادا عه‌ره‌به‌کان هێز و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ پارێزگای که‌رکووک به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌ حاڵێکدا کورد و تورکمانه‌کانی که‌رکووک زۆر له‌ په‌راوێز خراون و دۆڕاوی سه‌ره‌کیی ئه‌م بابه‌ته‌ش تورکمانه‌کانن.

ئه‌ندامه‌که‌ی پارێزگای که‌رکووک جه‌ختی کرده‌وه‌: چاره‌نووسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌ نادیاره‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ ئێمه‌ش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌ره‌تانه‌کانی داواکارییه‌کمان‌ به‌ واژۆی 21 ئه‌ندام پێشکه‌شی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ پێشتر نازم شه‌مه‌ری سه‌رۆکی پێکهاته‌ی به‌ره‌ی عه‌ره‌بیی که‌رکووک ڕاکان جبووری پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌کاله‌تی به‌ هه‌لقۆستنه‌وه‌، ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵاوارده‌ییی عه‌شیره‌یی تۆمه‌تبار کردبوو و ڕای‌گه‌یاندبوو: پێشتر عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووک به‌ بۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان له‌و پارێزگایه‌ ڕه‌نج و ئازاریان له‌ هه‌ڵاوارده‌ییی ئیتنیکی ده‌بینی و له‌ ئێستادا به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی جبوورییه‌وه‌ ڕه‌نج و ئازار له‌ هه‌ڵاوارده‌ییی عه‌شایری و هۆزه‌کی ده‌بینین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86146

Your Comment

You are replying to: .
captcha