پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی 2018ی عێراق به‌ گوێره‌ی ئاماری حه‌شیمه‌ت ده‌گۆڕدرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی 2018ی عێراق به‌ گوێره‌ی ئاماری حه‌شیمه‌ت ده‌گۆڕدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی به‌ سپۆتنیکی ڕووسیای وتووه‌: پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی 2018ی عێراق به‌ گوێره‌ی ئاماری حه‌شیمه‌تی کوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌گه‌ڵ ئاماری حه‌شیمه‌تیی گشتیی عێراق دیاری ده‌کرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌ش کردنی عادیلانه‌ی داهاته‌کانی وڵات ڕاده‌ستی هه‌ولێر ده‌کرێت.

حه‌دیسی جه‌ختیشی کرده‌وه‌: بودجه‌ی گشتیی 2018ی حکوومه‌تی فیدڕاڵ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ تاوتوێ ده‌کرێت و له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8614

Your Comment

You are replying to: .
captcha