به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا باسی له دواپێشهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کرد و گوتی: له ڕۆژه‌ڤی ئێمه‌دا پرسی رۆژھه‌ڵاتی فورات ھه‌یه. پێداگرین له‌سه‌ر پاککردنه‌وه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی فورات له لانه‌کانی تیرۆر. له حاڵێکدا که له سووریا هه‌نگاوه‌کانمان هه‌ڵده‌گرین له وڵاتی دراوسێی دیکه‌شمان واتا عێراق به سه‌رکه‌وتووییه‌وه درێژه به ئۆپه‌راسیۆنی چنگ ده‌ده‌ین. هه‌رچی ژماره‌ی هێزه‌کانمان له عێراق و سووریا زیاتر بکه‌ینه‌وه به هه‌مان ڕاده‌ش تواناکانی په‌که‌که بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌مان که‌متر ده‌بێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: له ڕۆژانی ڕابردوودا ئاماری خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی هێزه‌کانی په‌که‌که بهرزبوونهوهیێکی به‌رچاوی بینیوه. هێزه‌کانی تورکیا بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئه‌م وڵاته 365 ڕۆژ، 12 مانگ، 24 کاتژمێر به بێ‌وچان ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. درۆن و فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانمان ڕێگه به هه‌ناسه‌دانی هێزه‌کانی په‌که‌که ناده‌ن.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرده‌وه: ده‌بێ بۆ بنبڕکردنی ڕیشه‌ی تیرۆر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ لقی سیاسیی ئه‌و گرووپه بکه‌ین که خزمه‌تگوزاری دارایی و لۆجستیکی بۆ ئه‌وان دابین ده‌کات. ئیمکاناتی شاره‌وانییه‌کانی ئێمه بۆ خزمه‌تکردن به هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته ته‌رخان کراوه. هیچ که‌سێک ناتوانێت ئیراده‌ی ئه‌نجامی سندووقه‌کانی ده‌نگدان پێشکه‌ش به تیرۆر بکات. به شێوه‌ی ئاشکرا ڕایده‌گه‌یێنم که هیچ وڵاتێکی مه‌ده‌نی ڕێگه نادات ئیمکاناتی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان خه‌رج بکرێت. ده‌وڵه‌ت هیچ کاتێک به ده‌سته‌وه‌ستان سه‌یری شاره‌وانییه‌كانی ناكات ببنه باخچه‌ی پشته‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان. هۆکاری دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه‌کانی وان، دیاربه‌کر و مێردینیش ئه‌مه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment