وەزیری داراییی عێراق: مەترسیی لەکارلادانی عەبدولمەهدی هەیە ئەگەر بێتوو پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێران لاواز ببێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد حسێن وەزیری داراییی عێراق پێیوایە، وازهێنان لە هاوردەكردنی غازی ئێران زیان بە سەقامگیریی عێراق دەگەیەنێت و لاوازبوونی پەیوەندیەكانیش لەگەڵ تاران دەبێتە هۆی لەسەر كارلابردنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران.

کوردپرێس:

"گرووپی تەنگژە نێودەوڵەتییەكان" لەراپۆرتێكدا دەربارەی بارودۆخی عێراق، لە زاری فوئاد حسێن-ەوە بڵاوی كردوەتەوە، سەرەڕای گوشارەكانی واشنتۆن، بەڵام بەغدا ناتوانێت بازرگانی لەگەڵ تاراندا رابگرێت، چوونكە راگرتنی هاوردەكردنی غاز لەئێرانەوە زیان لە سەقامگیر حكوومەت دەدات، بابەتەكەش زیاتر سیاسییە لەوەی هونەری بێت.

وتوشیەتی "دەتوانین غاز و كارەبا لە وڵاتی ترەوە هاوردە بكەین، بەڵام ئەگەر پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ تاران لاواز بوو، ئەوا ئەگەری زۆرە پەرلەمانی عێراق متمانە لە حكوومەت وەربگرێتەوە".

هەر لەراپۆرتەكەدا گرووپەكە باسی لەوە كردووە، حكوومەتی عێراقی زیاتر كاریگەری نفوزی ئێرانی بەسەرەوەیە لە نفووزی ئەمریكی، سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی سەركردە گەورەكان لە دەرەوەی كوتلەكانی پەرلەمانن، بەڵام تائێستاش حكوومەت مەترسیی لێسەندنەوەی متمانەی لەسەرە، هەر ڕووبەڕووبوونەوەیێک ڕووبدات حكوومەت توانای ئەوەی نییە رێگری لە گرووپە چەكدارییەكان بكات و سەرەڕای هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانیش هێشتا كۆنترۆڵی بەسەر گرووپەكانی حەشدی شەعبییەوە لاوازە.

گرووپی تەنگژە نێودەوڵەتییەكان داواش لە ئیدارەی ئەمریكا و دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات عێراق بەدوور بگرن لە گرژییەكانی نێوانیان، چوونكە ئەگەر دوبارە عێراق ناسەقامگیر ببێتەوە، سوودی بۆ هیچ لایێكیان نابێت.

News Code 86062

Your Comment

You are replying to: .
captcha