به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مینه عومه‌ر هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا گرنگایهتییێکی زۆری له ڕووی ئه‌منییه‌وه بۆ ناوچه‌که هه‌یه و ڕایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ئێمه ڕاگیراوه و ڕێگای دانووستانه‌کان کراوه‌ته‌وه. گرنگترین بابه‌ت به لای ئێمه‌وه ئه‌نجامنه‌دانی گۆڕانکاری له سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکووری سووریایه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا باسی له په‌یوه‌ندیی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا کرد و گوتی: هاوکارییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن درێژه‌ی هه‌یه به‌ڵام هێشتاکه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ئاماده نییه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment