کوردپرێس:
به بۆنه‌ی به‌رده‌وامیی هێرشه ئاسمانی و تۆپخانه‌ییه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و چڕبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که 15 گوندی زاخۆ به خه‌ڵک چۆڵ کراوه که گوندنشینه‌کان سه‌ر به شارۆچکه‌ی ده‌رکارێ و باتیفان و ئاسایشی زاخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچکه‌ی ده‌رکارێ داوایان له خه‌ڵکی گونده‌کان کردووه بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان ماڵ و گوند به‌جێبێڵن و دوای کۆتاییی ئۆپه‌راسیۆن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان هه‌ر بۆیه خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ش له‌به‌ر شه‌ڕی تورکیا و په‌که‌که ئاواره بوون و چوونه‌ته ماڵه خزم و دۆستیان.
له زاخۆ 187 گوند هه‌ن که به‌پێی ئامارێکی قایمقامی زاخۆ به ڕێژه‌ی 53% واتا 98 گوندی زاخۆ له به‌ر شه‌ڕ و ئاڵۆزیی په‌که‌که و تورکیا چۆڵ کراوه.
پێشتریش به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ڕایانگه‌یاندبوو که به بۆنه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان زیاتر له 450 گوند چۆڵ کراون و ژێرخان و پۆش و پاوانی ناوچه‌که‌ش به ته‌واوه‌تی سووتاون و له‌ناو چوونه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment