کوردپرێس: پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق رەحیم دەراجی ڕایگەیاند کە لەبەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەوەی دەستكەوتووە، هەولێر رۆژانە 600- 900 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات.
پەرلەمانتارەكە باسی لەوەش كردووە، كە داهاتی هەرێم بەو رێژەی هەناردەكردنە ساڵانە بڕی 12 ملیار دۆلار داهاتی دەبێت، ئەمە جگە لەداهاتە ناوخۆیی و دەروازە سنوورییەكان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێستا گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە، بۆ ئەوەی لەسەر پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان رێككەوتن بكەن.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment