کوردپرێس: محەممەد سەلیم نێروەیی، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە دێرەلووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند لە گوندی شێرانەی سەر بە قەزای ئامێدی، فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان کردە ئامانج، ژمارەیێک چەکداری پەکەکە بەر بووردمانەکە کەوتن و ھاووڵاتیێکی سڤیلی خەڵکی گوندەکەش کە لە شوێنی بۆردوومانەکە بووە، بریندار بوو.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی ئەو هێرشە رایگەیاند: "لەو هێرشەدا سێ گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج".
دەربارەی رەوشی تەندروستیی ئەو بریندارە، محەممەد سەلیم دەڵێ رەوشی تەندروستیی باشە، برینەکەی سووکە و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی دێرەلووک کراوە.
هەر لەبارەی هۆکاری برینداربوونی ئەو هاونیشتمانییە لەو گوندەدا کە چەند ساڵێکە چۆڵە، سامی ئوشانە، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک بە رووداوی راگەیاند ئەو هاونیشتمانییە بۆ چنینی بەرهەمی کشتووکاڵی چووەتەوە گوندەکەی خۆی و لەوکاتەشدا بەر بۆردوومانەکە کەوتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment