بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا پنتاگۆن لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: هێزەکانی ئەمەریکا هێرشیان نەکردوەتە سەر کاروانی حەشدی شەعبی و هیچ کۆگایێکی ئەو چەکدارانەشی لە خاکی عێراقدا نەکردوەتە ئامانج.
جەناتەن هاڤمەن، وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاندووە ئەمەریکا بە بەردەوامیی پشتیوانیی لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق دەکات و هەر هۆکارێکی دەرەکی کە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی توندوتیژی لەو وڵاتە رەت دەکەینەوە، هێزەکانیشمان وەک میوانێک لەسەر داوای بەغدا ئەرکیان پاراستن و سەقامگیرییە.
بەیاننامەکەی پنتاگۆن لە کاتێکدایە، لە ماوەی هەفتەیێکدا چوار کۆگای چەک و تەقەمەنی سەر بە حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج و تەقێندراونەتەوە، لەبەرامبەردا جێگری حەشدی شەعبی ئەمەریکا و ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات و وەزارەتی بەرگریی عێراقیش لیژنەیێکی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە و بڕیارە بەم نزیکانە ئەنجامەکان رابگەیەنرێن.
سۆمریەنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment