به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان به ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتووه: ده‌ستووری عێراق که به ڕای سیاسه‌توانانی ئه‌و وڵاته نووسراوه که‌موکوڕی زۆری تێیدایه و پێویستی به پێداچوونه‌وه و چاکسازی هه‌یه.
ناوبراو زیادی کرد: جێبه‌جێ کردنی دروستی ده‌ستووری عێراق قه‌ناعه‌ت به سه‌رکرده کورده‌کان و به‌ره‌ی داهاتووی کوردستان ده‌هێنێت بۆ هه‌میشه چیتر بیر له جیابوونه‌وه نه‌که‌نه‌وه.
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: گفتوگۆی به‌غدا و هه‌ولێر پێویستی به لایه‌نی سێهه‌مێک وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بدات ڕێکبکه‌ون.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گرینگ‌ترین ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌توانن له به‌رانبه‌ر حکوومه‌تی فیدڕاڵ‌دا هێز و توانا به کورد بده‌ن گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی یه‌کسانه له لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه بۆیه‌ش پێویسته ئه‌و حزبانه به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رجه‌م حزبه کوردستانییه‌کانه‌وه وه‌فدێک پێکبهێنن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکه‌ن.
عوسمان جه‌ختیشی کرده‌وه: هه‌ر کاتێک کورده‌کان قه‌ناعه‌تیان به‌وه هێنا که تاکه ڕێگای ده‌سته‌به‌ربوونی ئارمانجه‌کانیان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ عێراقی یه‌کپارچه بن، خولیای دامه‌زراندنی حکوومه‌تی کوردیش وه‌کوو مافێکی ده‌ستووری بۆ به‌ره‌کانی داهاتوو پارێزراو ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment