کۆنسووڵی گشتیی ئێران له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێم کۆ بوویه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی هه‌رێمی کوردستان کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ته‌ئکید له‌سه‌ر ئازادییه‌ سیاسی و ئایینییه‌کانی سه‌رجه‌م که‌مینه‌ ئایینییه‌کانی ئێران و هه‌رێم کرایه‌وه‌.

کوردپرێس:

کۆنسووڵخانه‌ی ئێران له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 26ی ئابی 2019 نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودی کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پشتیوان سادق عه‌بدوڵڵا وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی هه‌رێمی کوردستان کۆ بۆته‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئازادییه‌ ئایینی و سیاسییه‌کانی سه‌رجه‌م که‌مینه‌ ئایینییه‌کانی ئێران و هه‌رێم کرایه‌وه‌.

له‌ دیداره‌که‌دا سادق عه‌بدوڵڵا باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان کرد و ڕای‌گه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا چه‌ندین کۆنفڕانس به‌ڕێوه‌ ببه‌ین و پێشوازی له‌ به‌شداریی نوخبه‌ و لێکۆڵه‌رانی ئایینیی ئێران له‌ کۆنفڕانسه‌که‌دا ده‌که‌ین.

ناوبراو زیادی کرد: له‌ هه‌رێمی کوردستاندا گرووپ، که‌مینه‌ و کۆمه‌ڵگا ئایینییه‌کان ئازادیی ته‌واویان بۆ ئه‌نجامدانی کاروباری ئایینیی خۆیان هه‌یه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ڕه‌شنوودی پیرۆزبایی له‌ پشتیوان سادق کرد به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر پشتیوانیی زیاتر له‌ که‌مینه‌ ئایینییه‌کان کرده‌وه‌ بۆ به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی و ئه‌نجامدانی چالاکیی ئایینی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

ناوبراو زیادی کرد: زه‌مینه‌یێکی گونجاو بۆ هاوکاریی هاوبه‌ش به‌ مه‌به‌ستی ناساندنی بنه‌ماییی ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌ بۆ توێژه‌ران و لێکۆڵه‌رانی ئایینی هه‌یه‌ و ئاماده‌بوونی کارناسان و لێکۆڵه‌رانی ئایینی له‌ کۆنفڕانسه‌ هاوپه‌یوه‌نده‌کان له‌ ده‌ستووری کار داده‌نین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85944

Your Comment

You are replying to: .
captcha