به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که سه‌ردانی ترابزۆنی کردووه گوتارێکی له‌و شاره‌دا پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی چنگی- 3 له باکووری عێراق کرد و ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 22 هێزی په‌که‌که کوژراون. له‌مباره‌وه ئێمه سوێندمان خواردووه و پێبه‌ندی به‌ڵێنه‌کانمانین. ڕامانگه‌یاندبوو که ڕێگری له چالاکییه‌کانی په‌که‌که ده‌که‌ین و ئه‌م کاره‌شمان کرد و به‌رده‌وامیش ده‌بین. هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێمه به بێ له‌به‌رچاوگرتنی چیا و ته‌پۆڵکه به‌رده‌وامن له خه‌باته‌کانیان دژی ئه‌و گرووپه و تا کۆتاییش به‌رده‌وام ده‌بن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: به‌و که‌سانه‌ی که ناتوانن له په‌رله‌مان ناوی گرووپی تیرۆریستی بخه‌نه پاڵ په‌که‌که ده‌بێ له سندۆقی ده‌نگداندا وه‌ڵامی پێویستیان پێبده‌ینه‌وه. ئێمه به حوکمێک شاره‌وانه‌کانی وان، ئامه‌د و ماردینمان له کاره‌کانیان دوور خسته‌وه چوونکه ئه‌و غه‌رامه‌ی که خه‌ڵکی ئێمه به زه‌حمه‌ته‌وه ده‌یاندا بۆ قه‌ندیل و گرووپه تیرۆریستییه‌کان ڕه‌وانه ده‌کرا. ئێمه به هیچ له‌ونێک ڕێگه به بابه‌تێکی وا ناده‌ین. جه‌نابی {که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ} ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی گرووپێکی تیرۆریستی له ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌نقه‌ره بێته هاوپه‌یمان به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری گرووپه تیرۆریستییه‌کان تۆزقاڵێک په‌یوه‌ندیمان نابێت.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به پارتی دیموکراتی گه‌لان کرد و گوتی: تا ئه‌و کاته‌ی HDP خۆی له PKK جیا نه‌کاته‌وه به مانای ڕاسته‌قینه نابێته حیزبێکی سیاسییه‌وه. ئایا که‌سێک تاکوو ئێستا بیستوویه‌تی که په‌که‌که گرووپێکی تیرۆریستییه؟ تورکیا به‌ره‌وڕووی گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌بێته‌وه و له به‌رانبه‌ردا پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له سه‌رۆکه‌که‌یه‌وه بگره تا ئه‌ندامه‌کانی باس له گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌که‌ن. له کاتێکدا تورکیا دژی لقی سووریی په‌که‌که هه‌نگاو هه‌ڵده‌نێت ئه‌و کادێره پشتیوانی له PYD ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment