کوردپرێس:
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه واتا 28ی ئابی 2019 شاندێكی وڵاتانی بیانی كه زیاتر له 15 كۆمپانیا ده‌بن دێنه هه‌رێمی كوردستان و له ژووری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان كه‌ته‌لۆكی كه‌لوپه‌له‌كانی خۆیان له پێشانگایێكدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان و كۆمپانیا ناوخۆیییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بیانبینێت و دواتر گرێبه‌ستیان بۆ كرینی كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌گه‌ڵ بکرێت که ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره که ئه‌و كاره بكرێت."
ئه‌سكه‌نده‌ر زیادی کرد: "ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بوارهكاندایه و كۆمپانیای جۆراوجۆرن و مانگی ڕابردووش شاندێكی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاتنه هه‌رێمی كوردستان و پڕۆتۆكۆلێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی هه‌رێم کرد ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكی گه‌وره بوو له بواری ئابووریی هه‌رێمی كوردستاندا چوونكه سێ ساڵ بوو هه‌وڵمان ده‌دا تا پرۆتۆكۆله‌كه جێبه‌جێ بکرێت."
ئه‌سكه‌نده‌ر گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی بۆ وڵاتان چوونكه شوێنێکی جوگرافیایی زۆر گرنگه و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش تووشی قه‌یران بوونه بۆیه وڵاتان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم په‌ره پێبده‌ن و كاڵاكانی خۆیان له بازاڕه‌كانی هه‌ریمی كوردستاندا ساخ بكه‌نه‌وه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment