زیاتر له‌ هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ توركیاوه‌ بۆ عێراق گه‌ڕانه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق ئاشكرای كرد که‌ هه‌زار و 136 په‌نابه‌ر له‌ توركیاوه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ عێراق و نیشته‌جێ كراونه‌ته‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌میشیان به‌ ڕه‌زامه‌ندیى خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 23ی ئابی 2019 وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ى عێراق له ‌به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه ‌كرد که‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانیان زیاتر له‌ 1136 ئاواره‌ی عێراقيان له‌ توركیاوه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ نێو خاكی وڵات و بۆ زێدی خۆیان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌و ئاوارانه‌ له ‌ڕێی نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی كۆمپانیای گشتیی گه‌شتیارانه‌وه‌ له‌ سێ‌ مانگی ڕابردوودا گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵات له‌ كاتێكدا ئه‌و ئاوارانه‌ پێشتر به‌هۆی ڕووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌ ناوچه‌ جیا جیاكانی توركیا نیشته‌جێ‌ ببوون.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ڕوونیش کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌سه‌ر ئاره‌زووى خۆیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ و پرۆسه‌كه‌ش به ‌هاریكارى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌دا به‌ڕێوه ‌چووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85891

Your Comment

You are replying to: .
captcha