به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 31ی گه‌لاوێژی 1398 به‌رانبه‌ر به 22ی ئابی 2019 کۆماری ئیسلامیی ئێران په‌رده‌ی له‌سه‌ر سیسته‌مێکی مووشه‌کیی نوێ به ناوی "باوه‌ڕ- 373" لا دا که پێی ده‌وترێت S-300ی ئێرانی.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی میدیا فه‌رمییه‌کانی ئێران سیسته‌می مووشه‌کیی باوه‌ڕ- 373 توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه 300 ئامانجی جۆربه‌جۆر بناسێت و هاوکات 6 ئامانجی جیا جیا بپێکێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران له‌باره‌ی سیسته‌می مووشه‌کیی باوه‌ڕ- 373وه ده‌ڵێت: به پشتبه‌ستن به توانای نێوخۆیی توانیمان سیسته‌مێکی مووشه‌کی به‌رهه‌م بهێنین که زیاتر له سیسته‌می مووشه‌کیی S-300ی ڕووسی توانای به‌رگریی هه‌یه.
ژنەراڵ حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران زیادی کرد: مووشه‌کی "باوه‌ڕ- 373" گرینگ‌ترین به‌رهه‌می مووشه‌کیی ناوخۆی ئێرانه که چه‌ندین ساڵ له‌وه‌وپێش پڕۆژه‌که ده‌ستی پێ‌کرد و مه‌به‌ستی به‌ئامانج گرتنی به‌رزی و ئامانجی دوورمه‌ودایه.
به وته‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئێران سیسته‌می مووشه‌کی باوه‌ڕ- 373 به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێرانه و به به‌شداریی کۆمپانیای سائیران و پیشه به‌رگرییه‌کان به‌رهه‌م هێنراوه.
شایانی باسه؛ به وته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران توانای ئه‌و سیسته‌مه مووشه‌کییه به‌رهه‌مهێنراوه زیاتره له نموونه هاوشێوه ده‌ره‌کییه‌کانی و توانای مانۆڕدانی به‌رفراوانتری بۆ پێکانی ئامانجه‌کان هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment