کوردپرێس:
پاش هاتنە سەر کرای حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت جەختی کردەوە لە کابینەی نۆیەمدا سوورن لە سەر چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەکردنی کێشەکان ئەولەویاتی یەکەمی کارەکانیان دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارە شاندێکی باڵای هەولێر سەردانی بەغدا بکات و لەبارەی خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی گفتوگۆ بکات.
ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیێکی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس کردووە دۆسیەکانی دانوستانی نێوان بەغدا و هەولێر لە 5 دۆسیەدا شی دەکاتەوە و لەبارەی ئەولەویاتی تەوەرکانەوە ڕوونکردنەوەی بە کوردپرێس داوە.
ئەو پێنج دۆسیەیەی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ کوردپرێسی ئاشکرا کردووە بریتین لە قەرزەکانی هەرێم و دۆسیەی نەوت و پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق و داهاتە نانەوتییەکان و گەنمی جووتیاران.
ئەحمەد حاجی ڕەشید دەڵێت: «ئەوەندەی من ئاگادار بم نیوان هەرێم و بغداد چوار دۆسیە هەیە کە دەبیت هەرێم شاندێکی هونەری زۆر شارەزای هەبێت تا بتوانێت بەسەرکەوتوویی بابەتەکان بە بەرژەوەندیی هەردوولا کۆتایییان پێ بێنێت و پاشان شاندی سیاسی کە سەرۆکی حکوومەتە واژوی بکات و نوێنەرانی خەڵکی هەرێم لە وەزارەتە ئیتیحادییەکان داخلی یاساکانی بکەن بەتایبەت یاسای بودجە و پەرلەمانتارانی کورد لە بغداد بتوانن چاودێری و بەدواداچوون بۆ جێبەجێ­کردنی بڕگەکانی رێکەوتنەکە بەوردی بکەن:
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەم شێوەیە باسی دۆسیەکان دەکات و لەبارەی دۆسیەی یەکەمەوە دەڵێت: یەکەم، دۆسیەی قەرزەکانی هەرێمە کە بە پێی هەندی سەرچاوەی نافەرمی هەرێم بڕی (۲٤) ملیار دۆلار قەرزار بار بووە لەوەتی پشکی بودجەی بۆ نەهاتووە. بۆیە هەرێم چۆن بتوانێت ئەم قەرزانە شەرعیەت پێبدات تا دەوڵەتی ئیتیحادی لە ئەستۆی خۆی بگرێت چوونکە قەرز لە دەوڵەتی ئیتیحادی دەبێت بە یاسا ڕێک بخرێت و خراوە.
ناوبراو زیادی کرد: "دەبێت هەرێم بتوانێت مقارەنە بکات لە تەواوی قەرزەکانی عێراق و دابەزین و بەکارهێنانی یەدەکی نەختێنەیی کە بەوردی لای ئیمەی پەرلەمانتاران هەیە."
ئەحمەد حاجی ڕەشید لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمیشەوە بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: "هەرێم دەبێت بزانێت بغداد چەندی لە جەولاتی تراخیص سەرف کردوە وکەم کوڕیەکانی دراسە بکات و بۆشاییەکانی بەهەند وەرگرێت و لەو مقارەنەدا بتوانێت بغداد قایل بکات بۆ کە هەێم بۆ گرێبەستی بەشداری بەرهەمی هەڵبژاردوە و ئەم دۆسیە ش کەم تازۆر لای ئیەی پەرلەمانتاران دەست دەکەوێت."
لەبارەی پشکی بودجەی هەرمیشەوە کە بەردەوام یەک لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بووە بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: "ئەوەندەی من بزانم هەرێم داوای پشکی لە سەدا ۱۷٪ دەکاتەوە بەڵام بە بڕوای من دەبێت هەرێم لە بوجەدا دانوستان لەسەر هەیکەلیەتی یاسای بوجە بکاتەوە قازانجی زیاتر دەکات ئەمەشیان لە هەرێم شارەزای باشمان هەن کە بتوا نن لەم دۆسیەدا پشتیان پێببەستین بەتایبەت ئەم ناوانە: یاسین نەریمان ،هەرسێ بەرێوەبەری بەشەکانی بوجە لە وەزارەتی دارایی کاک عبداللە و کاک نادر وخاتوو پەریخان. هەروەها د فازڵ نبی و د احمد چاوشین جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی خولی دووەمی پەرلمانی ئیتیحادی. هەندی کەسی دیکە لە لێژنەی دارای پەرلەمانی عێراق و هەرێم."
دۆسیەی چوارەم کە ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق باسی دەکات مەسەلەی داهاتە نانەوتییەکان و بەتایبەتی داهاتی گومرگ و باجەکانە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانەوە ئاشکرای کرد: دۆسیەی چوارەم داهاتەکانی نانەوتی بەتایبەت داهاتی گومرگ و باجەکانە کە چەند کەسایەتییێکی وەک مامۆستا حسین بەرێوەبەری گومرگی کەلار چەند کەسێکی دیکە لە وردەکارییەکان شارەزان."
دۆسیەی پێنجەمیش کە خواستی ئەحمەد حاجی ڕەشیدە کە لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا باسی بکرێت پەیوەستە بە گەنمی جووتیارانەوە. ناوبراو لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی وت: "ئەم دۆسیەی پینجەمە خواستی منە کە زیاد بکریت بۆ دانوستان ئەویش گەنمی جووتیارانە. ئەم پێشنیارانەم لە دڵسۆزیمە بۆ خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەم نیە خۆم بە شداری پیبکەن لە شاندەکاندا چوونکە من نیازی بەشداری هیچ شاندێکم نی هەوڵی خۆم لەگە ڵ سێ ئەندامەکوردەکەی لێژنەی دارایدا چر دەکەمەوە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان."
Your Comment