لەیلا گوڤەن داوایێک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

بەشی تورکیا- پەڕلەمانتاری هەدەپە دوای ئەوەی ڕێگری لێكرا بۆ چالاكی ناڕەزایی بچێتە بەردەم شارەوانی گەورەی ئامەد ڕایگەیاند: داوا لە كوردان و گەلانی توركیا دەكەم هەموو ڕۆژێک چالاكی و بەرخۆدان بكەن هاوكات داواشی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد ئیرادەیان یەكبخەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرلەمانتارانی هەدەپە و هاووڵاتیانی شاری ئامەدی لە کوردستانی تورکیا، بە ئامانجی شەرمەزاركردنی قەیومەكانی شارەوانییەكانی ئامەد، وان و مێردین، چالاكی دانیشتنیان لەسەر شەقام ئەنجام دا.

لەیلا گوڤەن، ئەندامی پەڕلەمانی توركیا لە پشكی هەدەپە بۆ میدیاكان ڕایگەیاند كوردی تورکیا هەتا ئەمڕۆ هەموو مافەكانی بە بەرخۆدان بەدەست هێناوە و وتیشی لەدژی سیاسەتی چەپەڵ دەبێت ڕێككەوتنی نێوان كورد پێشبخرێت.

ناوبراو جەختیشی كردۆتەوە هەر شتێک لە لایەن توركیاوە بكرێت موخاتبی كاری ئێمە كوردانن، كە لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردراون و سەپاندنی قەیومەكانیش گورزێكە، بۆیە لە دژی ئەوە ئێمە داوا دەكەین هەموو ڕۆژێک چالاكی و بەرخۆدان بكەن بۆ ئەوەی گەل ڕزگاری بێت.

لەیلا گوڤەن، داواشی لە كوردان و گەلانی توركیا كرد هەموو ڕۆژێک چالاكی و بەرخۆدان بكەن، هاوكات داواشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد وەرن ئیرادەمان یەكبخەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 85836

Your Comment

You are replying to: .
captcha