کرماشان پشتگریی هەمەلایەنەی هەموو ڕێکخراوەکانی پێویستە

بەشی کرماشان- سەید قاسم جاسمی ڕای گەیاند: ڕێژەی وێرانییەکان لە هەندێک لە ناوچەکاندا زۆر بەربڵاوە و کرماشان پشتگریی هەمەلایەنەی هەموو ڕێکخراوەکانی پێویستە.

نوێنەری خەڵکی کرماشان لە پەرلەمانی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وتی: لە ئیسلامئاوای غەرب نەخۆشخانەیێک هەیە کە تەنها پاش چەند مانگ لە وەبەرهێنان، ڕووخاوە و چیدی بە کار نایێت و نەخۆشخانەی سەرپێڵی زەهاویش بە تەواێتی لە ناو چووە، بەم بۆنەوە دەبێت بە زووترین کات پرسی چێکردنەوەی نەخۆشخانەیێکی دیکە بخرێتە بەردەست.

ناوبراو سەبارەت بە دۆخی مەسکەنی مێهر ڕای گەیاند: لە حاڵێکدا کە بوومەلەرزە خەسارێکی بەرچاوی لە خانووە ئاساییەکان نەگەیاندووە، پڕۆژەی مەسکەنی مێهر خەسارێکی قورسیان لێ کەوتووە، کە دەبێت بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

جاسمی لەبارەی مەسکەنی مێهرەوە زیادی کرد: دیارە کە بابەتی شوێنی چێکردن و چۆنییەتی چێکردنی مەسکەنی مێهر کێشەی هەیە و لە سەرکێشییەکاندا دەرکەوت کە زۆرترین خەسار لە مەسکەنی مێهری شارۆچکەی کەوسەر و گوندەکان کەوتووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8583

Your Comment

You are replying to: .
captcha