نوێنەری خەڵکی کرماشان لە پەرلەمانی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وتی: لە ئیسلامئاوای غەرب نەخۆشخانەیێک هەیە کە تەنها پاش چەند مانگ لە وەبەرهێنان، ڕووخاوە و چیدی بە کار نایێت و نەخۆشخانەی سەرپێڵی زەهاویش بە تەواێتی لە ناو چووە، بەم بۆنەوە دەبێت بە زووترین کات پرسی چێکردنەوەی نەخۆشخانەیێکی دیکە بخرێتە بەردەست.
ناوبراو سەبارەت بە دۆخی مەسکەنی مێهر ڕای گەیاند: لە حاڵێکدا کە بوومەلەرزە خەسارێکی بەرچاوی لە خانووە ئاساییەکان نەگەیاندووە، پڕۆژەی مەسکەنی مێهر خەسارێکی قورسیان لێ کەوتووە، کە دەبێت بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
جاسمی لەبارەی مەسکەنی مێهرەوە زیادی کرد: دیارە کە بابەتی شوێنی چێکردن و چۆنییەتی چێکردنی مەسکەنی مێهر کێشەی هەیە و لە سەرکێشییەکاندا دەرکەوت کە زۆرترین خەسار لە مەسکەنی مێهری شارۆچکەی کەوسەر و گوندەکان کەوتووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment