بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی شەمە 2ی خەرمانانی 1398 بەرانبەر بە 24ی ئابی 2019 مەنسوور غوڵامی وەزیری خوێندنی باڵای ئێران بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی چەند پڕۆژەیێک دەگاتە پارێزگای کوردستان.
بڕیارە لە سەردانەکەی وەزیری خوێندنی باڵای ئێراندا پڕۆژەی پڕۆژەیێکی وەرزێریی زانکۆی کوردستان لە شاری دێولان کە تایبەتە بە بەرهەمی پەتاتە بەسەر بکرێتەوە و دوو پڕۆژەی نوێیش بکرێتەوە.
وەزیری خوێندنی باڵای ئێران هەر لە سەردانەکەیدا لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی زانستیی زانکۆی کوردستان کۆبوونەوەی دەبێت و بڕیاریشە بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پلاندانان و گەشەپێدانی پارێزگای کوردستانیش بکات.
بە پێی زانیارییەکانی کوردپرێس بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی کۆلیژی پیشە و کانگای قورەش بەرنامەیێکی دیکەی سەردانەکەی وەزیری خوێندنی باڵا بۆ پارێزگای کوردستان دەبێت.
Your Comment