کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 20ی ئابی 2019 فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ نەسروڵا ڕەشنووردی سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر دیداری کرد و لە دیدارەکەدا فازڵ میرانی جەختی کردەوە کە هەرگیز ڕێگە نادەن لە هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە ئاسایشی ئێران بکرێت.
لهدیداری فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و نەسروڵا ڕەشنودی سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر، میرانی رایگهیاندووه "پهیوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستانو سەرکردایەتیی پارتی لەگەڵ ئێران ڕەگ و ڕیشەی لەمێژینهی ههیه، بەتایبەت پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئێمەش هەموو کات هاوکاری و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان لەگەڵدا بووە و چاکە و پشتگیرییەکانی ئێرانییەکان لەبیر ناکەین."
Your Comment