کوردپرێس:
ئۆغوزکان ساڵیجی، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی جەهەپە دەڵێت "پارتی داد و گەشەپێدان کاری لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کورد کرد، ئەوەبوو کارەکە سەرکەوتوونەبوو. ئێمە ئەوکاتە گوتمان ئەگەر کارێک نەکرێتە پێشینە لە پەرلەمان و پارتەکانی پەرلەمان قسەی تێدا نەکەن، لە سەرەتاوە مەحکوومی هەرەسهێنانە. ئێمە دەڵێین پێویستە کێشەی کورد بە هەموو رەهەندەکانییەوە چارەسەر بکرێت و شوێنی چارەسەرەکەش پەرلەمان بێت".
جه‌هه‌په لیژنهیێكی پێكهێناوه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارته‌كه‌ی بۆ كاركردن له‌سه‌ر راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی پرسی چاره‌سه‌ریی دۆزی كورد به‌ناوی "روانگه‌ی جه‌هه‌په بۆ چاره‌سه‌ركردنی کێشەی كورد".
راپۆرته‌كه 22 وه‌ڵام ده‌بێت بۆ 22 پرسیار كه تایبه‌تن به دۆزی كورد و پرسی چاره‌سه‌ریی. بۆ ئه‌مه‌ش جه‌هه‌په بە سەرکردایەتیی کەمال كڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی پارتەکە نهخشەڕێگەیهك ئامادە دەکات، کە به‌ر له بەستنی كۆنگره‌ی گشتیی جه‌هه‌په له شوباتی 2020 تاوتوێ ده‌كرێت و ده‌خرێته نێو كارنامه‌ی سیاسی و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و پارته.
ئاک‌پارتی رەتی دەکاتەوە کەمتەرخەمی لە دەسەڵاتەوە بووبێت و لە هەرەسهێنانی پرۆسەی چارەسەریدا پەکەکە تۆمەتبار دەکات.
عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاک‌پارتی دەڵێت: "ئەوانەی چاوپۆشی لەوەدەکەن کە منداڵانی کورد لە چوارچێوەی پرۆژە ئەمپریالیستییەکان لە شوێنە جیاوازەکانی خۆرهەڵاتی ناوین وەکو چەکداری بە مووچە تۆماردەکرێن، بینیمان کە هیچ پەیوەندییێکیان بە پرسی کورد نییە و پەیوەندیی بە دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ منداڵانی کورد نییە".
ئێستا عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە زیاتر لە هەموو کاتێک ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد نیشاندەدات و دەڵێت ''من دەتوانم شەڕ بووەستێنم''. ئۆجەلان لە پەیامی جەژندا رایگەیاند؛
- ماوه‌ی بیست ساڵه بێ وچان هەوڵ بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ریی دیموكراسی پرسی كورد دەدەم.
-سه‌رەڕای گۆشه‌گیریش به‌رده‌وام ده‌بم له هه‌وڵه‌كانم.
- كارده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كورد پێگه‌ی خۆی هه‌بێت. وه‌رن پێكه‌وه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
- با هه‌فته‌یێک پێكدادان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان رابگیرێن، ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه له پێكدادانیش وه‌لابنێین.
- من چاره‌ی ده‌كه‌م. باوه‌ڕ و متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه، ئاماده‌م بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام ده‌بێت ده‌وڵه‌ت و هزری ده‌وڵه‌تیش رێكاره‌كان بگرنه‌به‌ر
ئۆجەلان شەڕی تورکیا لە سووریا رەتدەکاتەوە و دژی دەوەستێت، هاوکات پرۆسەی چارەسەریی کێشەی کوردیش دەخاتەوە رۆژەڤ کە بەمە پاکێجێکی خستووەتە بەردەم ئاک‌پارتی.
ئێستا چاوەکان لەسەر وەڵام و تێڕوانینی پارتە سیاسییەکانی تورکیان لەسەر ئەم دەستپێشخەرییەی ئیمراڵی.
Your Comment