پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ خانه‌قین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارێزگای دیاله‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌موو ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی وه‌درۆ خسته‌وه‌ که‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ خانه‌قین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌عد ئه‌ڵماس له‌ لێدوانێک بۆ هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز" وتی: ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌که‌ن پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ میحوه‌ری گه‌رمیان دوورن له‌ ڕاستی.

ئه‌ڵماس ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد له‌ ئێستادا شاری خانه‌قین به‌ ته‌واوی له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی عێراقی فیدڕاڵه‌ و زیادی کرد: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و دیکه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بۆ خانه‌قین به‌ بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق به‌سراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتیشی: هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌شێکه‌ له‌ هێزی به‌رگریی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق و ته‌نیا حکوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌توانێت سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌ بوونیان له‌ ناوچه‌ جێناکۆکان بڕیار بدات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8573

Your Comment

You are replying to: .
captcha