تورکیا لە بێ‌سەر‌وشوێن کرانی تەلال سلۆدا دەستی تێکەڵە

بەشی سووریا- هێزەكانی سووریای دیموكرات دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) بە بێ‌سەروشوێن كردنی وتەبێژی هێزەكانیان تۆمەتبار دەكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس هێزەكانی سووریای دیموكرات كە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) هێزێكی سەرەكین تیایدا، لەبەیاننامەیێكدا چارەنووسی تەلال سلۆ وتەبێژی پێشووی هەسەدەیان ئاشكرا كردوە كە "تەلال سلۆ لەلایەن هێزەكانی میتەوە لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا بێ‌سەروشوێن كراوە، ئەوەش بەهاوكاریی ژمارەیێك لە ئەندامانی خانەوادەكەی".

لە بەیاننامەكەی هەسەدەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: "توركیا لە پێشتریشدا فشاری دەكردە سەر تەلال سلۆ ‌و ئەندامانی خێزانەكەی ناوبراو".

هەسەدە لەبەیاننامەكەیاندا جەختیان كردوەتەوە لە بەردەوامیدان بەتێكۆشان‌ و شەڕكردن لە دژی تیرۆر‌ و تیرۆرستان".

عەمید تەلال سلۆ كە لە ڕابردوودا وتەبێژی هەسەدە بوو، یەكێك بوو لە بەرپرسە سەربازییە دیارەكانی نێو هێزەكانی سووریای دیموكرات، بەهۆی ڕۆڵە دیارەكەشیەوە توركیا ناوبراوی خستبووە لیستی ئەو كەسانەی سەرنجیان دەخرێتە سەر.

News Code 8571

Your Comment

You are replying to: .
captcha