هه‌ولێر مه‌یلی خۆی بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی عێراق پیشان ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: پێشوازیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی عێراق، ده‌ستپێکێکی باش بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی جیدی و ڕاسته‌قینه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار تاها له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"دا ئاماژه‌ی به‌ پێشوازیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ حوکمی دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی عێراق کرد و ده‌ری‌بڕی: ئه‌و پێشوازییه‌ پێشوازییێکی ئاشکرا و ڕاسته‌قینه‌یه‌ و داوای له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کرد ده‌رگاکانی گفتوگۆ له‌ به‌رده‌م هه‌رێمی کوردستان بکاته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرد: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مه‌یل و خواستی خۆی بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی عێراق نیشان داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8556

Your Comment

You are replying to: .
captcha